خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه چه‌ند دوعاێیكی هه‌ڵبێژراوه له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا، پێویسته مرۆڤی موسڵمان دوعای پێ بكات له‌و كاتانه‌ی كه جێگای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دوعایه...
Author: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
Author: شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
ئه‌م په‌رتوكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و جێگای تاك تێیدا له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، وه له سێ به‌ش پێك دێیت: یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی قانونی تاك له حكومه‌تدا له روانگه‌ی مافه‌كانیه‌وه كه پێویستهی تیایدا به‌شدار بێت. سێهه‌م: كۆمه‌ڵه مافێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاكه‌كاندا.
Author: عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
برای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.
مردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د قه‌رنی ناسینی ئه‌و خراپانه‌ی به هۆی شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو ڕوو ده‌ده‌ن وفێربوونیان فه‌ڕزێكه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه بریتیه له: ١- گرنگی لابردنی په‌رده له‌سه‌ر شه‌ڕ وئاگاداركردنه‌وه لێی. ٢- شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانت ده‌با. ٣- نیشانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی شوێن حه‌زو ئاره‌زوو ده‌كه‌وێت. ٤- چه‌ند نموونه‌یه‌ك له به‌دوا كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو. سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: سایتی فه‌رمووده.
Author: شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز